سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت، وتیشی'' هەرێم تائێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووە.'' 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئیدارە سەربەخۆکانی زاخۆ، سۆران و راپەڕینیش کارەبای ٢٤ کاتژمێرییان پێدەگات، کە بە تێکڕایی دەگاتە چوار ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوبەش. 

وەزیری کارەبا جەختیشی کردەوە، لەوەی ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی٨٥٠٠  مێگاواتی هەیە، بەڵام هەمووی کار ناکات.