جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە،"  لە ڕۆژی 8ـی تشرینی دووەمی داهاتوو کاتژمێر 7ی بەیانیی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سەرتاسەری عێراق کۆتایی پێدێت.

ئەوەشیخستەڕوو"  کۆمسیۆن دەستی بە هەماهەنگی کردوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بۆ وەرگرتنی قوتابخانەکان بە مەبەستی بەکارهێنانیان وەک وێستگەی دەنگدان، کە نزیکەی 9 هەزار قوتابخانە لە سەرانسەری عێراق وەک ناوەندی دەنگدان دیاریکراون .