بەپێی ڕاپۆرتی ئەلمەعلومە، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی، محەممەد ئەلزاری جەختی لەوە کردەوە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان کە گرێبەستی نەوتیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق واژۆ کردووە جگە لە باندەکانی قاچاخی بەرهەمی نەوت زیاتر نین.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو:"ئەو بەناو کۆمپانیایانە بەشێوەیەکی نایاسایی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق بەقاچاخ دەبەن و لەبازاڕە جیهانییەکاندا دەیفرۆشن".
ئەلزارى ڕایگەیاند: وەزارەتى نەوتى عێراق داواى لە نوێنەرى ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانەی کرد کە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن سەبارەت بەو گرێبەستانەى کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە، بەڵام ئەوان بە هۆکارى زۆر دیاریکراو دژى ئەوە بوون.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئۆپێک پێشتر هۆشداری دابوو سەبارەت بە قاچاخکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە بە ڕێژەی 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
جێگای ئاماژەیە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەم دواییانەدا لە وتارێکدا کە زیاتر سرووشتی کۆلۆنیالیزمی ئەم وڵاتە دەردەخات، وتی: عێراق هێندە نەوتی هەیە کە نازانێت چی لێ بکات!