بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی بڕیارگەی بەرگری ئاسمانیی ئێراندا هاتووە کە بەرگریکارانی ئاسمانی ئێران هەر لە سەرەتای دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە تا ئەمڕۆ دووشەممە بە ووشیاری و ئامادەیی سەرجەم کەرەستە و چەکی بەرگرییەوە، لە سەرجەم ناوچەکانی ئەم وڵاتە بە گشتی ١٣٠ جۆر درۆنی تێکشکاندووە.

لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە ئەو درۆنانە لە ڕیزی پێشکەوتووترین کەرەستە سەربازی و سیخوڕییەکانی دوژمنی زایۆنیستیدان و گرنگترینی ئەوانەش درۆنی هێرمسەکانی ٩٠٠ و ٩٤٥ بوون و لە لایەن تێکۆشەرانی هێزی بەرگری ئاسمانییەوە تێکشکاون./.