جام کوردی - سی ئێن ئێن ئاشکرای کرد کە ئێران لە کاتی شەڕدا هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و گاز و ئاوییەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە.
سی ئێن ئێن نووسیویەتی: بەگوێرەی بەیاننامەیەکی دەستە ڕاوێژکارییەکانی ئەمریکا و سێ سەرچاوە، هاکەرەکانی سەر بە ئێران ئامانجەکانیان کردووەتە ئامانج کە زۆر لە مەودای مووشەکەکانی ئەو وڵاتە دوورترە؛ ئەم هێرشانە بووەتە هۆی پچڕانی چەندین دامەزراوەی نەوت و گاز و ئاو لە ئەمریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، ئەم هاککردنانە بەشێک لە پرۆسەی پیشەسازی لەم دامەزراوانەدا وەستاندووە و ناچاریان کردووە بە دەستی کاربکەن.