جام کوردی - ئیبراهیم زولفەقاری وتەبێژی بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران ڕایگەیاند: کۆنترۆڵی گەرووی هورمز گەڕاوەتەوە دۆخی پێشووی و ئەم گەرووە ستراتیجییە لەژێر بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی توندی هێزە چەکدارەکانی ئێران دایە.

ڕاشیگەیاند: دوابەدوای ڕێککەوتنەکانی پێشوو لە دانوستانەکاندا، کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیازپاکییەوە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی کە ژمارەیەکی سنووردار لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکان بە شێوەیەکی بەڕێوەبەردراو بە گەرووی هورمزدا ​​تێپەڕن. بەڵام بەداخەوە ئەمریکییەکان بە تۆماری دووبارەی پێشێلکردنی بەڵێنەکانیانەوە، لەژێر ناوی بەناو گەمارۆکەدا بەردەوامن لە کاری چەتەیی و چەتەی دەریایی.

زیاتر وتی: هەر لەبەر ئەم هۆکارە کۆنترۆڵی گەرووی هورمز گەڕاوەتەوە دۆخی پێشووی و ئەم گەرووی ستراتیجییە لەژێر بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی توندی هێزە چەکدارەکاندایە.

ڕاگەیەندراوە کە تا ئەوکاتەی ئەمریکا ئازادی تەواوەتی هاتوچۆی کەشتیەکان لە ئێرانەوە بۆ شوێنی مەبەست و لە شوێنی مەبەستەوە بۆ سەرچاوەی خۆی مسۆگەر نەکات، دۆخی گەرووی هورمز بە توندی کۆنترۆڵکراو و لە دۆخی پێشووی خۆیدا دەمێنێتەوە.