جام کوردی - سەرۆک ترەمپ ویستی خۆی، وەک پیاوی گەورە و ئازا نیشانبدات .. ئێران کەمێک پێش ئێستا دووبارە گەرووی هورمزی داخستەوە.!
هۆکارەکە؟! ترەمپ لە ڕۆڵی کەسێکی سەرکەوتوودا دەژیا و پۆزی بەسەر جیهاندا لێدەدا و دەیگوت: ئێمە بەردەوامین لە گەمارۆدانی بەندەرە ئێرانییەکان و هیچ شتێکیان پێنادەین لەبەرامبەر کردنەوەی گەرووەکە.! ئێرانییەکانیش پێیانگوت: هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین ..
سەرەتا، کاتێک ئێران دوێنێ ڕایگەیاند، کە گەرووی هورمز بەدرێژایی ماوەی دانوستانەکان کراوە دەبێت، ئەم ڕاگەیاندنە جیهانی گۆڕی .. نرخی نەوت دەستبەجێ دابەزی و هەر بەرمیلێک گەیشتە نزیکەی (٩٠) دۆلار، واتە بە ڕێژەی (١٠٪) دابەزی، بازاڕەکان هێوربوونەوە و توندوتۆڵی بۆرسەکان دەستیپێکرد، ئەو ترسەی، کە دەستی بەسەر بازرگانی جیهانی و گواستنەوە و زنجیرەکانی دابینکردندا گرتبوو، کەمبووەوە.
واتە دوای ئەو هەموو نمایشە سەربازییانەی ئەمریکا و هەڕەشە و لێدان و گەمارۆیانە، ئەوەی بەشێک لە هاوسەنگیی بۆ جیهان گەڕاندەوە کۆشکی سپی نەبوو.. بەڵکو بڕیارێکی ئێرانی بوو، کە وەک ئەنجامێکی ڕاستەوخۆی ڕازیبوونی ئەمریکا بۆ مەرجەکان و ناچارکردنی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان هات.
چونکە ئێران ڕێڕەوە ئاوییەکەی، وەک جۆرێک لە تەسلیمبوون نەکردەوە، بەڵکو وەک بەشێک لە هاوکێشەیەک، کە بەسەر ئەمریکا و ئیسرائیلدا سەپێنرا: ئاسایشی گەشتیاری لە هورمز لەبەرامبەر ئاسایشی لوبنان. بەمەش بە کردەیی دۆسیەیەکی جیهانیی، کە کار دەکاتەسەر ئابووریی و وزە، بەستەوە بە گرژییەکانی لوبنانەوە. ئەمەش واتە ئیسرائیل چیتر ناتوانێت بێ باج فشار بخاتەسەر لوبنان، ئەمەش بووەهۆی تووڕەبوونی توندی ئیسرائیلییەکان.
دوای ئەوەی سوودی لە کردنەوەی گەرووەکە بینی و بازاڕەکان هەناسەیەکیان پیاهاتەوە، ویستی ڕێککەوتنەکە پێچەوانە بکاتەوە و دیمەنەکە بە شێوەیەکی تر نیشانبدات.. لە لێدوانەکانیدا دەستی کرد بە وێناکردنی ئێران، وەک لایەنێکی دۆڕاو و تەسلیمبوو، لەبری ئەوەی پابەندی ڕۆحی لێکتێگەیشتنەکە بێت، بڕیاریدا بەردەوام بێت لە گەمارۆدانی بەندەرە ئێرانییەکان (تا دەگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئێرانییەکان).!
گوتی نەخێر، ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە.. من بەردەوام دەبم لە گەمارۆدانی بەندەرە ئێرانییەکان.. ئەی دەتانەوێت وێنەم ناشیرین بێت؟!
کێشەکە ئەوەیە نەفامییەکەی لێرەدا نەوەستا..
بەڵام بێگومان ئێرانییەکان لەسەر ئەم قسانە بێدەنگ نەبوون..
هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گوتی ترەمپ "لە یەک کاتژمێردا حەوت لێدوانی داوە، کە هەموویان درۆن" و پرسی کردنەوە یان داخستنی گەرووەکە و ئەو یاسایانەی حوکمی دەکەن "لەسەر زەوی دیارییدەکرێن، نەک لە ڕێگەی سۆشیاڵمیدیاوە".
ئاژانسەکانی، وەک (تەسنیم و فارس) لە سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێرانەوە گواستیانەوە، کە دووبارە کردنەوەی گەرووەکە بەستراوەتەوە بە مەرجی زۆر دیاریکراو: کەشتییەکان دەبێت بازرگانی بن، نەک سەربازیی، نە خۆیان و نە بارەکەیان پەیوەندییان بە وڵاتانی دوژمنەوە نەبێت، لەو ڕێڕەوانە بڕۆن، کە ئێران دیارییان دەکات و تێپەڕبوونەکە بە هەماهەنگی تەواوی هێزە ئێرانییەکان بێت.
ترەمپ بڕیاریدا بەردەوام بێت لە گەمارۆدان و دەستی کرد بە قسەی سەیر و گوتی "لەوانەیە ئاگربەستەکە درێژنەکەینەوە" و "لەوانەیە ناچار بین دەستبکەین بە فڕێدانی بۆمب" ئەگەر نەگەینە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن.
لێرەدا ئێرانییەکان گوتیان تەواو.. تۆ هەر ئەوەیت، کە هەیت.
بەو شێوەیە خوێنەری ئازیز، ترەمپ بەو ڕەفتارەی خۆی، بووەهۆی داخستنەوەی گەرووی هورمز.. بەڵام بێگومان دوای ئەوەی خۆی و دەوروبەرەکەی ملیۆنان دۆلاریان لە بورسەکاندا قازانج کرد بەهۆی دابەزین و دواتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.. ئەمەش بابەتێکی ترە و پۆستێکی تایبەتی دەوێت.
بەمشێوەیە، ئێمە گەڕاینەوە بۆ شەڕی ئیرادەکان و پێکدادانی سیاستەکان..
قەبارەی دژبەیەکبوونەکان دەبینیت؟!
لە لایەک دەڵێت ناتوانن هەڕەشەمان لێ بکەن، لە لایەک دەڵێت وتووێژی زۆر باش هەیە و لە لایەکی تریشەوە هەڕەشەی بۆمب دەکات.. سەرۆکی دەوڵەتێکی زلهێز لە نێوان سوپاسگوزاری و هەڕەشە و دانوستان و نکۆڵیکردندا لە هەمان ڕۆژدا دێت و دەچێت، وەک ئەوەی منداڵێکی بچووک بێت، نەک ڕێبەری گەورەترین هێزی سەربازی و ئابووریی لەسەر زەوی.
- وەرگێڕان /لە پەیجی یادگار عەلی وەرگیراوە