جام کوردی - ئاژانسی هەواڵی ئێرانیی تەسنیم، بە گێڕانەوە لە "ناوەندە فەرمییەکان"، ئاشکرای کرد کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی هێشتا بە خولی داهاتووی وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا ڕازی نەبوون.
ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە، هۆکاری ئەم بڕیارە “راگەیاندنی گەمارۆی دەریایی لەلایەن ترەمپەوە بۆ سەر ئێران، هەروەها داواکاریی زیادەڕۆیی ئەمریکییەکان لە دانوستانەکاندا، کە لە پەیامەکانی ئەم دواییەی ئاڵوگۆڕکراودا بەردەوامن”.
ئاژانەسەکە نووسی “بەرپرسانی ئەمریکی لە ڕێگەی نێوەندگیرییەکی پاکستانییەوە لەم بابەتە ئاگادارکراونەتەوە.”
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەبارەت بە ئێران ”پێدەچێت بە باشی بەڕێوەبچێت” و گفتوگۆکان لەم کۆتایی هەفتەیەدا (شەممە یان یەکشەممە) بەڕێوەدەچن.
هەروەها وتی کە "مژدەیەکی خۆش"ی هەیە کە تا ئێستا نەیتوانیوە ڕایبگەیەنێت.
نادڵنیایی لە دەوری دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەردەوامە تەنانەت لە کاتێکدا کە بارەگای خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاندووە کە دۆخی گەرووی هورمز بۆ دۆخی پێشووی خۆی گەڕاوەتەوە و ئێستا گەرووی ستراتیجی “لەژێر کۆنترۆڵ و بەڕێوەبردنی توندی هێزە چەکدارەکاندایە”.
هەروەها ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێک بڵاویکردۆتەوە، نووسیویەتی: "ئاگادارمان کردینەوە، سەرنجتان نەدا! ئێستا چێژ لە گەڕانەوەی گەرووی هورمز بۆ دۆخی پێشووی خۆی وەربگرن".