جام کوردی - ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە، ئێران ئەنجامدانی خولی دوەمی دانوستانەكانی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا ڕەتکردوەتەوە بەهۆی “داواکارییە زێدەڕۆکانی واشنتن، چاوەڕوانییە ناڕاستەقینەکان، گۆڕانی بەردەوامی هەڵوێستەکان، دژبەیەکبونی دوبارە،و گەمارۆی دەریایی بەردەوام”.
لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی ئێرانی بڵاویکردوەتەوە، ئێران هیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ ناردنی شاند بۆ پاکستان. لەوانەیە ئێران لە دانوستانەکان دور بکەوێتەوە “تا ئەو کاتەی گەمارۆی دەریایی لەئارادا بێت”.