جام کوردی - کۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە ٩ مانگدا واشنتن دووجار پێشێلی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کردووە، سەبارەت بە خولی نوێ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، ڕایگەیاند: بڕیاری بەردەوامبوون لە دانوستانەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نیشتمانی دەدەین.

ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسێکدا وتی: پاراستنی وشیاری لە دیپلۆماسیدا لە کاتی جەنگ گرنگترە.

 گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛ ئەستەمە "خیانەتە دیپلۆماسییەکانی" ئەمریکا لەبیر بکەین.

 بەقایی بە ئاماژە بەوەی کە  ​لایەنی بەرامبەر گەرووی هورمزی بۆ هەماهەنگی و پشتیوانیکردن لە دەستدرێژیی سەربازی دژی ئێران بەکارهێناوە.، وتیشی ​گەرووی هورمز بەشێکی سەرەکییە لە ئاوە هەرێمییەکانی ئێران و هەنگاوەکەی ئێران لە پێناو دابینکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان و وەک کارێکی بەرگریی بووە، نەک کارێکی دەستدرێژیکارانە.

ڕاشیگەیاند: لە بارودۆخی پەلاماری سەربازیدا، وڵاتی کەناراو مافی خۆیەتی ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دەستدرێژییەکان بگرێتە بەر. ​ئەگەر وڵاتێک زیانی بەرکەوتووە، دەبێت لایەنی دەستدرێژیکار واتە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی بە بەرپرسیار بزانێت، نەک ئێران.

 گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لێپرسینەوە لە ئەمریکا و ئیسرائیل بکات.