جام کوردی - کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەرپرسیارە لە ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچەکە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: سوپای ئەمریکا لە 20ـی نیسان، لە نزیك کەناراوەکانی دەریای عومان دەستی بەسەر کەشتیی بازرگانیی "تۆسکا"دا گرتووە.
تاران ئەم هەنگاوەی ئەمریکا بە "چەتەگەریی دەریایی" و پێشێلکردنی رێککەوتنامەی ئاگربەستی 8ـی نیسان و یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف دەکات.
ئێران داوای ئازادکردنی دەستبەجێی کەشتییەکە و تیمەکەی دەکات و ئەمریکا بە بەرپرسیاری یەکەمی ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە دادەنێت.