جام کوردی -  راپۆرتێکی نێودەوڵەتی تێچووی ئاوەدانکردنەوەی غەززە ئاشکرای دەکات و دەڵێت: ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە، 10 ساڵ دەخایەنێت (تا ساڵی 2036) و پێویستی بە گوژمەی 71 ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە: لە ماوەی 18 مانگی یەکەمی پرۆسەکەدا، دەبێت 26 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان تەرخان بکرێت.

ئاماژە بەوەش دراوە؛ زیانە ماددییەکانی ژێرخان بە 35 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار و زیانە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان بە 22 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراون.