جام کوردی - ئێران هۆکاری نەچوونیانی بۆ پاکستان ئاشکرا کرد و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە وتی؛ بەهۆی پەیام و رەفتارە دژبەیەکەکان و کردەوە قبوڵنەکراوەکانی لایەنی ئەمریکییەوەیە نەڕۆیشتووین بۆ پاکستان.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد کە بێ هۆکار نییە تاوەکو ئێستا بڕیاری چوونی شاندەکەیان بۆ پاکستان نەداوە بۆ بەشداریکردن لە دانووستانەکان و دەلێت "تاوەکو ئێستا بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە بەشداریکردن یاخود نەکردنمان لە دانوستانەکانی پاکستان نەداوە".
دەشڵێت هۆکاری ئەمەش بێ بڕیار نییە، بەڵکو بەهۆی پەیام و رەفتارە دژبەیەکەکان و کردەوە قبوڵنەکراوەکانی لایەنی ئەمریکییەوەیە.