جام کوردی ـ وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: بەرهەمهێنانی غازی نیشتمانی بۆ زیاتر لە نیوە کەمبووەتەوە.
وەزارەتی کارەبای عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە: کەمبوونەوەی غازی ناوخۆیی وێستگەکانی کارەبای تووشی قەیرانی سووتەمەنی کردووەتەوە.
وێڕای ئاماژە بەوەش کە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان بەهۆی کەشوهەوای مامناوەندەوەیە، ڕاشیگەیاند: بۆ تێپەڕاندنی وەرزی هاوین، پێویستی زۆرمان بە هاوردەکردنی غازی ئێران هەیە.
عێراق: پێویستی زۆرمان بە هاوردەکردنی غازی ئێران هەیە
April 23, 2026