جام کوردی - بەرپرسانی سێ دەسەڵاتی حکومەتی ئێران لە پەیامێکی هاوئاهەنگ و هاوبەشدا جەختیان لەسەر هاودەنگیی هەموو ئەندامانی کۆمەڵگا کردەوە و ڕایانگەیاند: ئێرانییەکان لە ڕێگای پێشکەوتن و بەرگری لە نیشتمان لە دەوری ڕێبەرەکەیان یەکگرتوو و تەبان.

بەرپرسانی دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن، یاسادانان و قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بڵاوکردنەوەی پەیامێکی هاوبەش لە هەژماری بەکارهێنەرانی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس جەختیان لەسەر یەکگرتوویی وێژمان و یەکگرتوویی نەتەوەیی کردەوە.

پەیامەکە کە لە یەک کاتدا و بە هەمان ناوەڕۆکدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: یەک خودا، یەک نەتەوە، یەک سەرکردە و یەک ڕێگا؛ و ئەوە ڕێگای سەرکەوتنی ئێرانە، لە ژیان ئازیزترە.

ئەم کارە هاوئاهەنگە لەلایەن بەرپرسانی سێ دەسەڵەتی سەرەکی حکومەتی ئێرانەوە بە وەڵامێکی ڕوون بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە بوونی بۆشایی و ناکۆکی لە نێوان ڕەوتی بەناو "توندڕەو" و "میانڕەو" لەناو دەستەی دەسەڵاتداری ئێران دادەنرێت.

ترەمپ ئەمڕۆ ئیدیعای کرد کە ئێران لە کاتی دیاریکردنی سەرکردایەتی خۆیدا ڕووبەڕووی کاتێکی زۆر سەخت بووەتەوە و سەرکردە توندڕەوەکانی ئێران لە بەرەکانی شەڕدا تووشی شکستی قورس بوون.

چاودێران پێیان وایە بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامە هاوبەشە کە سەنتەری یەکگرتوویی لە دەوری سەرکردایەتیدایە، پەیامێکی ڕوونە بۆ واشنتۆن بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئەو ڕاستییەی کە لە بابەتی ستراتیژی و ئاسایشی نیشتمانیدا، پێکهاتەی سیاسی ئێران یەکگرتووە.