ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، شاندی ئێران بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە بەرەو پاکستان بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ شاندی ئەمریکا.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی ئێکس بڵاوی کردەوە، "دەستپێکردنی گەشتێکی دیپلۆماسی لە کاتی خۆیدا بۆ ئیسلامئاباد، مەسقەت و مۆسکۆ"
٠ ئامانجی ئەم سەردانانە هەماهەنگیی لەنزیکەوەیە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لەسەر پرسە دووقۆڵییەکان و ڕاوێژکردنە لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە.
٠ دراوسێیەکانمان لە پێشینەی کارەکانمانن.