جام کوردی - سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە کەشتیی "EPAMINODES" بەهۆی هاوکاری لەگەڵ سوپای تیرۆریستی ئەمریکا دەستبەسەر کرا.
لە ئەنجامی بەدواداچوون و چاودێریی هەواڵگریی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لە شەش مانگی ڕابردوودا، دەرکەوتووە کە ئەم کەشتییە هاتوچۆی زۆری بۆ بەندەرەکانی ئەمریکا هەبووە، بەهۆی پشتگوێخستنی هۆشدارییەکان و ئەنجامدانی چەندین سەرپێچیی دەریاوانی، لەلایەن هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.
کەشتیی EPAMINODES یەکێکە لەو دوو کەشتییەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گەرووی هورمز لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
داتاکانی دەریاوانی (MarineTraffic) پشتڕاستی دەکەنەوە کە ئەم کەشتییە لە مانگەکانی ڕابردوودا لە بەندەرەکانی تێکساس و لویزیانای ئەمریکا باری وەرگرتووە.