جام کوردی - میدیای فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵاوی کردەوە کە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ سەردانی پاكستان دەكاتەوە.
عەباس عێراقچی دەگەڕێتەوە پاکستان و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باس لە "پێشنیازێکی باشتر" دەکات.
بە گوێرەی میدیاکانی ئێران: ئامانجی سەردانەكە ئەوەیە كە بۆچوونی ئێران لەبارەی هەرجۆرە لێكگەیشتنێك بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و بەدیهێنانی ئاشتی بە بەرپرسانی پاكستان بگەیەنێت.