جام کوردی - میدیای فەرمی کۆماری ئیسلامیی ئێران  بڵاوی کردەوە کە  وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە ئەمڕۆ سەردانی پاكستان دەكاتەوە.

عەباس عێراقچی دەگەڕێتەوە پاکستان و  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باس لە "پێشنیازێکی باشتر" دەکات.

بە گوێرەی میدیاکانی ئێران: ئامانجی سەردانەكە ئەوەیە كە بۆچوونی ئێران لەبارەی هەرجۆرە لێكگەیشتنێك بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و بەدیهێنانی ئاشتی بە بەرپرسانی پاكستان بگەیەنێت.