جام کوردی - مرۆڤایەتی مرد، منداڵێکی ١٠ ساڵە لە لایەن قەوارەی زایۆنیەوە ئیعدام کرا،

ویژدانەکان بۆگەن بوون و، جیهانیش بێدەنگە...!

د. محمد سید نوری بازیانی

منداڵێکی بێتاوانی ١٠ ساڵە، کە هەفتەیەک لەمەوپێش لەلایەن سەربازانی قەوارەی ئیسرائیلەوە ڕفێنرابوو، دوێنێ بە دڕندانە ئیعدام کراو شەهیدیان کرد .

ئەمە تەنها تاوانی جەنگ نییە، بەڵکو قەتڵ و عامێکە دژ بە مرۆڤایەتی.

هەفتەیەک لە ترس و تۆقاندنی مناڵێکی فەلەستینی بە کۆتاییەکی ترسناکتر کۆتایی هات.

منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ، لە سەرەتای ژیانی خۆیدا، دوای هەفتەیەک لە دیلییەتی، بە دڕندانە ئیعدام کرا.

ئەم تاوانە، کە لەبەردەم چاوی هەموو جیهاندا ئەنجام درا، دڕندەییەکە کە بە هیچ بیانوویەک، نە یاسا نە قانونی جەنگ و ئاشتی نە مافی منداڵ، ڕەوایەتی پێ نادات.

شەرمەزاریە بۆ بەشەریەت ئیدانەی ئەم کارانە نەکات و نەیەنە دەنگ، کوانی مافی مناڵ کە بانگەشەی بۆ دەکرێت؟.

حسبنا اللە ونعم الوکیل.

 ن . د. محمد بازیانی