جام کوردی - سەرچاوەکانی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاشکرایان کردووە، تیمی ئەمنی دۆناڵد ترمپ متمانەی تەواویان بە پێشنیارەکەی ئێران نییە، بەڵام هێشتا ڕەتکردنەوەی کۆتاییان نەکردووە.
میدیای ئەمریکی بڵاویکردەوە، فشارێکی زۆر لەسەر ئێران و ئەمریکایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. ئێران لە ڕێگەی پاکستانەوە پێشنیارێکی نوێی پێشکەش کردووە کە ئامانج لێی کردنەوەی «مەترسییەکانی سەر گەرووی هورمز» و کۆتاییهێنانە بە شەڕ.
لە لایەکی دیکەوە، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتس، لە پەیامێکی تونددا بۆ "حزبوڵڵا" و حکومەتی لوبنان ڕایگەیاند: "نعیم قاسم یاری بە ئاگر دەکات و ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بن، ئاگرەکە هەموو لوبنان دەسووتێنێت."