جام کوردی - باڵیۆزێکی پێشووی ئەمریکا وێڕای ئاماژە بەوەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هەمان هەڵەی بوشی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدایەوە، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە؛  توانای فەرماندە سەربازییەکانی ئێران سوپای ئەمریکا و ئیسرائیلی تووشی شۆک کردووە.

ڕۆبێرت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لەچەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا، لەبارەی شەڕی سەر ئێران وتارێکی نوسیوە، جەخی لەسەر چەند خاڵێک کردوەتەوە:

  -دۆناڵد ترەمپ هەرچەندە بەڵێنی دابوو ئەمریکا تێوەگلان لە جەنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت، بەڵام ئێستا ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە کە هاوشێوەی جۆرج دەبلیو بوشە لە کاتی جەنگی عێراقدا، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی کارەساتێکی هەڵبژاردن بۆی.

  -  ترەمپیش وەک بوش، پێشبینی جەنگێکی کورتخایەنی کردبوو لە دژی ئێران، بەڵام وا دەرنەچوو.

  - توانای فەرماندە سەربازییەکانی ئێران لە بەکارهێنانی مووشەک و درۆنەکان و پاراستنی یەکگرتوویی ڕیزەکانیان، سوپای ئەمریکا و ئیسرائیلی تووشی شۆک کردووە.

  -  پەرەسەندنی جەنگەکە بووەتە هۆی داخستنی گەرووی هورمز و زیان گەیاندنی گەورە بە ژێرخانی وزە و ئاوی وڵاتانی کەنداو، کە هاوپەیمانی واشنتۆنن، لە کاتێکدا ئەمریکا دەستەوەستان بووە لە گێڕانەوەی ئاسایش.

  - سوپای ئەمریکا لە شوباتی ٢٠٢٦دا (بەپێی پێشبینییەکان)نەیتوانیوە هێزەکانی بە شێوەیەکی گونجاو جێگیر بکاتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دۆخەکە، هەروەک چۆن لە ساڵی ٢٠٠٣ لە بەغداڕوویدا.

 ـ فەرماندە باڵاکانی سوپا و دەزگا هەواڵگرییەکان نەیانتوانیوە ئامۆژگاری ڕاست و توند بدەنە بوش و ترەمپ بۆ دوورکەوتنەوە لەم هەڵانە.

  - ترەمپ ئێستا لەبەردەم هەمان ئەو باجە سیاسییە ناوخۆییەدایە کە پێشتر بوش دای، ئەویش بەهۆی تێچووە زەبەلاحەکانی بڕیاری جەنگەوە.