جام کوردی - دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کردنەوەی گەرووی هورمز، بۆ یەکەمجار نەوتی خاوی ئەمریکا گەڕایەوە بۆ کەناڵی ١٠٠ دۆلار.

نەوتی خاوی ئەمەریکا زیاتر لە سێ دۆلار بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک بە 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمڕۆ ئەم جۆرە نەوتەش گەیشتە سەرووی ١٠١ دۆلار.

دە ڕۆژ لەمەوبەر و دوابەدوای تویتەکەی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هورمز بەشێوەیەکی کاتی، نەوتی خاوی ئەمریکا لە ئاستی 92 دۆلارەوە بۆ 82 دۆلار دابەزی، بەڵام ئەم دابەزینە بۆ چەند کاتژمێرێکی نەخایاند و لەگەڵ داخستنەوەی گەرووی هورمز بەرزبووەوە.

ئێستا تێکڕای نرخی بەنزینی ئەمریکی کە چەند ڕۆژێکە لە ڕەوتی بەرزبوونەوەدایە، ٦ سەنت لە دوێنێ گرانترە و بۆ هەر گاڵۆنێک دەگاتە ٤.١٧ دۆلار؛ ڕاپرسییەکان باس لەوە دەکەن کە ٧٧%ی ئەمریکییەکان ترەمپ بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەزانن.