جام کوردی -سیناتۆرێکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن وێڕای ئاماژە بە دوایین پەیامی ڕێبەری باڵای ئێران، ڕایگەیاند: ئێران بڕیاری بەردەوامیدان بە خۆڕاگری داوە.
کریس کوونس، سیناتۆری ئەمریکی وتی: ئەوەی پەیامە نوێیەکەی ڕێبەری باڵای ئێران نیشانی دەدات ئەوەیە کە ئێستا دەزانن لیڤەرێکی نوێی فشاریان هەیە، ئەویش توانای داخستنی گەرووی هورمز و کاریگەری لەسەر ئابووری جیهان...
ئەوەشی خستەڕوو: ڕێبەری ئێران هەڕەشە لە دۆناڵد ترەمپ دەکات، ئەو دەزانێت بەرگەی چەند مانگ و ڕەنگە ساڵانێک لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و تێچووی دیکە ناگرین کە داخستنی گەرووی هورمز دەیسەپێنێت.
ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە زیادی کرد: ڕێبەری ئێران دەسەڵاتی خۆی نمایش دەکات. هەرچەندە ترەمپ پێی وایە دۆڕاون و ئەم شەڕە کۆتایی هاتووە و سەرکەوتنێکی سەربازی ڕادەگەیەنێت؛ ڕێبەری ئێران بە ڕوونی باس لەوە دەکات کە حکومەتەکەی بەنیازە بەرەنگاری ببێتەوە.
وتیشی: ئەگەر ڕاستگۆ بم، ئەوە جێگەی نیگەرانییە کە ئەوان بڕیاریان داوە بەردەوام بن لە بەرخۆدان و خۆڕاگری، بەڵام ئەوە بە تەواوی چاوەڕواننەکراو نییە.