جام کوردی - گۆڤاری نیو لاینز بڵاویکردەوە؛ ئەمریکا و ئیسرائیل تاکتیکێکیان بە ناوی "دوو لێدان" لە هێرشکردنە سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە ئێران بەکارهێناوە.

 شێوازێکە کە سەرەتا هێرش دەکرێتە سەر ئامانجێک و دواتر هێرشی دووەم بە دوورییەکی کەم ئەنجام دەدرێت، لەکاتێکدا کارمەندانی فریاگوزاری و خەڵکی مەدەنی ئامادەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لانیکەم سێ حاڵەت لە تاران و کەرەج دەستنیشان کراون و ژمارەی قوربانیانیش زۆرە.