جام کوردی - نەخشەی مەودای نوێی گەرووی هورمز لە ژێر بەڕێوەبردن و کۆنترۆڵی
هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکرایەوە.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی مەودای نوێی گەرووی هورموزی ڕاگەیاند کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت و بەڕێوەدەبرێت.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: مەودای نوێی گەرووی هورمز کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کۆنترۆڵ کراوە، بەم شێوەیەیە:
- لە باشوورەوە هێڵی نێوان چیای موبارەک لە ئێران و باشووری فوجەیرە لە ئیمارات
- لە ڕۆژئاواوە هێڵی نێوان کۆتایی دوورگەی قشم لە ئێران و ئوم ئەلقوین لە ئیمارات.