گوێرهى زانیارییەکانی تەلەفزیۆنی ئێران، هەر کەشتییەک بییەوێت بەگەروی هورمزدا تێپەڕبێت، دەبێت پێشوەختە دەسەڵاتدارانی ئێران ئاگاداربکاتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەکە، کەشتییەکە نامەیەکی ئەلیکترۆنی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئێرانەوە پێدەگات کە سەرجەم یاساو ڕێساکانی هاتوچۆ لەناو گەروەکەدا لەخۆدەگرێت.
دوای ئەوەی کەشتییەکە ڕەزامەندیی لەسەر یاسا نوێیەکانی ئێران دەربڕیی، مۆڵەتی تێپەڕبونی پێدەدرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم مۆڵەتانە لەلایەن دامەزراوەیەکی نوێی ئێرانییەوە دەردەچن.
ئەم بڕیارەی ئێران لەکاتێکدایە کە پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی لەڕۆژی دوشەممەوە ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەربازکردنی ئەو کەشتیانە دەستپێدەکات کە لەڕێڕەوە ئاوییەکاندا گیریانخواردوە.
ئێران وهڵامى ترهمپ دهداتهوهو میکانیزمێکی نوێ بۆ تێپەڕبونی کەشتییەکان بەگەروی هورمزدا ڕادهگهیهنێت
جام کوردی - ئێران وهڵامى ترهمپ دهداتهوهو میکانیزمێکی نوێ بۆ تێپەڕبونی کەشتییەکان بەگەروی هورمزدا ڕادهگهیهنێت
May 06, 2026