ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لەپەیامێکی نوێدا هۆشداریی دایە ئیسرائیل و ئەمریکاو ڕایگەیاند، بەرەی بەرگری (مقاوەمە) ئامادەکاری بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان لەناوچەکەدا دەکات.
فەرماندەی فەیلەقی قودس هەڕەشەی داخستنی گەروی بابولمەندەبی کردو ڕونیشی کردەوە، دۆخی هاتوچۆی کەشتییەکان لەگەروی بابولمەندەب هاوتاو هاوشێوەی گەروی هورمز دەکرێت.
قائانی هۆشداریی دایە ئیسرائیل و ئەوەشی خستەڕو، کردنی تاوان لەیەک کاتدا لەباشوری لوبنان و غەززە، ئیسرائیل دەخاتە ناو گەردەلولی هێرشەکانی حزبوڵڵاو جارێکی دیکە ڕوبەڕوی زریانی گەنجانی فەلەستینی دەبێتەوە.
گەروی بابولمەندەب یەکێکە لەرێڕەوە ئاوییە گرنگەکانی جیهان و دەکەوێتە نێوان یەمەن و قۆچی ئەفریقا، ساڵانە نزیکەی 15%ـی بازرگانی دەریایی جیهان بەو گەروەدا تێدەپەڕێت