جام کوردی - لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی هەڵبژاردنی خولی نیوەی کۆنگرێسی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕووبەڕووی نیشانەکانی دژایەتی لە نێوان کۆمارییەکان لە کۆنگرێسدا بووەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕووبەڕووی زیادبوونی دژایەتیی ئەندامانی پارتی کۆماری لە کۆنگرێسی ئەو وڵاتە بووەتەوە، ڕەوتێک کە دەتوانێت تەحەدای جێبەجێکردنی هەندێک لە گرنگترین بەرنامەکانی ئیدارەکەی بەر لە هەڵبژاردنی خولی نیوەی کۆنگرێسی ئەمریکا بکات.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گروپە جۆربەجۆرەکانی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەران خۆیان لە هەندێک لە سیاسەتەکانی ترەمپ دوور خستەوە. ئەم دژایەتیانە بریتی بوون لە ڕەخنەگرتن لە شەڕی ئێران، ڕەتکردنەوەی یەک ملیار دۆلار لە بودجەی پەیوەست بە پڕۆژەی نوێی هۆڵی کۆشکی سپی، دژایەتیکردنی سندوقێکی یەک ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری بەناوی شەڕ دژی بە سیاسیکردنی دامەزراوەکان و ڕێگریکردن لە پەسەندکردنی پلانەکانی پەیوەست بە چاودێری ناوخۆیی.
هەروەها ئەنجوومەنی نوێنەران پێچەوانەی خواستی ترەمپ بوو بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایەک بۆ درێژکردنەوەی هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا و سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا، ڕێوشوێنێک کە چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک ڤیتۆ بکات.
تۆم تیلیس سیناتۆری کۆمارییەکان کە ساڵی ڕابردوو دوای دژایەتیکردنی یەکێک لە پڕۆژە یاسا سەرەکییەکانی ترەمپ دەستی لە ئەنجومەنی پیران کێشایەوە، ڕایگەیاندووە، یاسادانەران زیاتر بە ئیرادەی دەنگدەرەکانیان ڕێنمایی دەکرێن لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان.
بەڵام دیموکراتەکان دەڵێن هێشتا هیچ نیشانەیەک نییە بۆ ڕاپەڕینێکی بەرفراوان لەناو پارتی کۆماریدا. جۆن فیتەرمان سیناتۆری دیموکراتەکان وتی ئەوانەی ئێستا ناکۆکن لەگەڵ ترەمپ تاڕادەیەکی زۆر هەمان ئەو کەسانەن کە پاڵیان پێواوە و ئەمەش زیاتر جەخت لەسەر کاریگەرییە بەربڵاوەکەی ترەمپ دەکاتەوە لە پارتەکەدا.
هێشتا ناڕەزایی لەنێو هەندێک لە کۆمارییەکان پەرەی سەندووە. دژایەتی ترەمپ بۆ دووبارە کاندیدکردنی سیناتۆرەکانی وەک جۆن کۆرنین و بیل کاسیدی و هەروەها هەندێک بڕیاری مشتومڕاوی کۆشکی سپی، گرژییەکانی ناو پارتەکەی زیاتر کردووە.