جام کوردی - کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه كۆمارییه‌كان تێیدا زۆرینه‌ن، ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بڕیارێك دا كه توانا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بۆ به‌رده‌وامبوون له جه‌نگ دژی ئێران سنووردار ده‌كات.
ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه بڕیاره به زۆرینه‌ی 215 ده‌نگ به‌رانبه‌ر 208 ده‌نگ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سنوورداركردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك بڕیاری لێ درا، دوای ئه‌وه‌ی چوار كۆنگرێسمانی كۆمارییه‌كان هاتنه ڕیزی دیموكراته‌كان و پشتیوانی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌یان كرد، كه داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئۆپراسیۆنه‌كانی دژی ئێران له ناوچه‌كه ده‌كات، هه‌روه‌ها كۆنگرێس ڕێگه‌دانی خێرای بۆ به‌كارهێنانی هێزی جه‌نگ و ڕاگه‌یاندنی جه‌نگ له سه‌رۆك نه‌به‌خشییه‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه‌یش نیگه‌رانی زۆری له ناوخۆی پارتی كۆمارییه‌كان دروست كردووه، به‌هۆی ئه‌و ململانێیه زۆره‌ی ماوه‌ی سێ مانگه له ناوخۆی حزبه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
ئه‌و هه‌نگاوه ڕووداوێكی هه‌ڵگه‌راوه‌ی سیاسی گه‌وره‌یه كه ڕووبه‌ڕووی تره‌مپ له كۆنگرێسی وڵاته‌كه ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێته بڕیارێكی به‌كاركار، جیا له‌وه‌یش پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.