​دکتۆر یاسین تەها، پسپۆڕی مێژووی بیروباوەڕە ئیسلامییەکان لە کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی (جام کوردی) ڕایگەیاند: "ئەم مەراسیم و ڕێوڕەسمە هەوڵێکی ڕوون و جدییە بۆ پاراستنی پێگەی ئایینی لە دیاردەی (تەوریس) یان بەمیراتکردنی دەسەڵاتی ئایینی. ئەمە پەیامێکی ئاشکرایە بۆ هەمووان کە مەرجەعییەت موڵکی نەوە، کوڕ و کەسوکاری هیچ کەسێک نییە، بەڵکو پێگەیەکە تەنها لە ڕێگەی زانستی ئایینی و لێهاتووییەوە بەدەست دێت."

​ئەم پسپۆڕەی مێژووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هەنگاوە لە سێ ڕوانگەوە گرنگییەکی باڵای هەیە:

​ڕێگری لە گەندەڵی دارایی: ڕێگریکردن لە هەر دەستکارییەکی نایاسایی و بەکارهێنانی مۆرەکە بۆ کۆکردنەوەی پارەی شەرعی (الخمس) یان وەرگرتنی ئیمتیازی جۆراوجۆر بەناوی مەرجەعەکەوە.

​پاراستنی شەرعییەت: پاراستنی دەق و فەتوای مەرجەعەکە لە هەر ساختەکارییەک پاش مردنی.

​ئاراستەکردنی شوێنکەوتووان: هاندانی شوێنکەوتووان (مووقەلیدەکان) بۆ ئەوەی چیتر ڕوو لە مەرجەعە زیندووەکانی تر بکەن و بزانن کە قۆناغی تەکلیفی شەرعیی ئەو مەرجەعە کۆچکردووە بە تەواوی کۆتایی هاتووە.