ڕێبین یار ئەحمەد، ڕێکخەری تێدئێکس ئاشتی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەزگای میدیاییەکانی ڕایگەیاند: ئەم کۆنفرانسە بۆنەیەکی نێودەوڵەتییە و لەلایەن ڕێکخراوی تێدئێكسی جیهانییەوە مۆڵەتی پێدراوە و ڕێکدەخرێت، کە تێیدا چەندین کەسایەتی کارامە و خاوەن ئەزموون لە بوارە جیاوازەکاندا بەشداردەبن بۆ خستنەڕووی بیرۆکە و داهێنانەکانیان.

جێی ئاماژەیە، ئامانج لەم کۆنفرانسە گەیاندنی دەنگی داهێنەران و ناساندنی زیاتری تواناکانی ناوچەکەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی.