سەرۆکی فراکسیۆن یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە دۆخی سیاسیی هەرێم گەیشتووەتە قۆناغێک کە پێویستی بە هەنگاوێکی جدی هەیە بۆ دەرچوون لە چەقبەستوویی ئێستادا.ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر بۆ ماوەی دوو ساڵی ماوەی تەمەنی کابینەکە، پۆستی سەرۆکی حکومەت بە کەسایەتییەکی سەربەخۆ و بێلایەن بسپێردرێت، دەکرێت ببێتە هۆی ئارامبوونەوەی گرژییە سیاسییەکان.لە ڕوانگەی ئەودا، ئەم هەنگاوە دەتوانێت متمانە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بگەڕێنێتەوە و ڕێگەیەکی گونجاو بێت بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە.هەروەها پێشنیاری کرد مۆدێلی پێکهێنانی حکومەت لە بەغدا وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو لەبەرچاو بگیرێت و لە هەرێمیش پەیڕەوی لێ بکرێت.بەپێی بۆچوونی ئەو، ئەو شێوازە دەتوانێت یارمەتی چارەسەرکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان بدات و ببێتە هۆی دروستبوونی بارودۆخێکی سیاسیی ئارامتر.