جام کوردی - ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بیر لە ئازادکردنی ملیارەها دۆلار لە سەروەت و سامانی بلۆککراوی ئێران دەکاتەوە، ئەمەش هەواڵێکە کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر پەیوەندییە ئابووری و داراییەکانی نێوان هەردوو وڵات هەبێت.
چوار سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە ئیمارات لە گۆڕانکارییەکی تاکتیکی (دوای لایەنگری لە دەستدرێژیی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران)، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی ملیارەها دۆلار لە سەروەت و سامانی ئێران.
هەواڵی ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە هەواڵەکان باس لە دانوستانە بەرفراوانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەڕەکە دەردەکەون، کە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران دەڵێن دەکرێت ئازادکردنی دەیان ملیار دۆلار لە داهاتی نەوتی ئێران کە لە بانکە بیانییەکان لە ژێر گەمارۆکانی ئەمریکادا بەستراوەتەوە لەخۆ بگرێت.
ئاژانسەکه به پشتبەستن به دوو سه ڕچاوه ی ناوچەیی بانگەشه ی ئهەوه دەکات، ئیمارات ڕازی بووه به ئازادکردنی کۆی گشتیی 10 ملیار دۆلار له سەرمایەکانی ئێران، که زیاتر له سێ ملیار دۆلار پێشتر ڕاده ستی ئێران کراوه .
دوو سەرچاوەی دیکەش کۆی گشتی ئەو سەروەت و سامانە ئێرانییەی کە بڕیارە ئازاد بکرێت بە ٢٠ ملیار دۆلار دەڵێن، ئەو هەنگاوە لە بەرامبەر ڕاگرتنی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیمارات ڕێککەوتن کراوە.
ئێران ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی ناوچەکە لە هێرشە شەڕانگێزەکانی بۆ سەر ئێران بە دابینکردنی خاکەکەی بۆ سوپای ئەمریکا یارمەتی ئەمریکایان داوە و ئێران مافی خۆیەتی سەرچاوەی هەر دەستدرێژییەک بکاتە ئامانج.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا ئەو پارانەی بۆ ئێران تەرخانکراون هی ئیماراتن یان لە هەژمارە ئێرانییە بلۆککراوەکانە کە ماوەیەکی زۆر لە سیستەمی بانکی وڵاتەکە یان شوێنێکی دیکەوە هاتووە.
بەڵام بەرپرسێکی ئیماراتی کە ناوی نەهێنراوە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە وڵاتەکە هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی دەدات.