جام کوردی - ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا، بەیاننامەیێکی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەپێی ڕێککەوتنە ئەنجامدراوەکان، شەڕ و ئۆپراسیۆنی سەربازی لە هەموو بەرەکاندا، لەوانەش لوبنان، لە ئەمشەوەو بە شێوەیەکی دەستبەجێ و هەمیشەیی کۆتایی پێدێت، و سەرەڕای ئەمەش، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەستبەجێ و بە تەواوی کۆتایی دێت.

بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی کۆتاییهاتنی شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا:

بسم الله الرحمن الرحیم

 گەلی شەریفی ئێران ئاگادار دەکەینەوە:

 کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ژێر ڕۆشنایی ڕێبەرایەتیی ڕێبەرە شەهیدەکەی خۆیدا، باڵادەستیی خۆی بەسەر دوژمنی ئەمریکی-زایۆنیستیدا تەواو کردووە، و لە ژێر تەدبیرەکانی ڕێبەرایەتیی باڵای نیزام (حفظه الله تعالی)، پشتگیریی کۆمەڵانی خەڵک و هەوڵی موجاهیدانەی جەنگاوەرانی ئیسلامدا، دوای خولێکی قورس و چڕوپڕی دانوستانەکانی چەند مانگی ڕابردوو، و لەسەر بنەمای پەسەندکراوی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، دەقی یادداشتی لێکتێگەیشتن لەسەر دانوستانەکانی کۆتاییهاتنی شەڕ (دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد)ی لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئێوارەی ٢٤ی خەرداددا (٢٤ی حوزەیران) نهایی کرد.

بەپێی ڕێککەوتنە ئەنجامدراوەکان، شەڕ و ئۆپراسیۆنی سەربازی لە هەموو بەرەکاندا، لەوانەش لوبنان، لە ئەمشەوەو بە شێوەیەکی دەستبەجێ و هەمیشەیی کۆتایی پێدێت، و سەرەڕای ئەمەش، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەستبەجێ و بە تەواوی کۆتایی دێت.

واژۆکردنی ئەم یادداشتی لێکتێگەیشتنە لە ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەرداد (٢٩ی حوزەیران) بە شێوەیەکی فەرمی ئەنجام دەدرێت.

دانوستانەکان بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی، دوا دەخرێن بۆ دوای جێبەجێکردنی پابەندبوونی لایەنی بەرامبەر بەپێی یادداشتی لێکتێگەیشتنەکە. 

کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی پاکستان و دەوڵەتی قەتەر دەردەبڕێت.

والسلام علیکم و رحمة الله و برکاته

سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی