جام کوردی - دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بە فەرمی لەلایەن ئەمریکا و ئێرانەوە واژۆ کرا.
ئیسماعیل بەقائی تەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بە فەرمی لەلایەن ئەمریکا و ئێرانەوە واژۆ کرا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بڕیار دراوە واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ئەمریکا بە شێوەی دیجیتاڵی (ئەلیکترۆنی) بێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بەپێی بەدواداچوونەکانمان، دەرکەوتووە کە کەشتییەکانمان بەبێ هیچ گرفتێک دەچنە ناو بەندەرەکان و لێیان دەردەچن، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکا دەستی بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان کردووە. پابەندییەکانی ئێمەش دوای واژۆکردنی ئەم بەڵگەنامەیە دەستپێدەکات.
ڕاشیگەیاند: واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ لەم قۆناغەدا، بەو مانایە نییە کە ڕابردوو یان ئەو وانانەمان لەبیر کردووە کە بە تێچوویەکی زۆر فێریان بووین.
ئاماژەی بەوەش دا: مووشەکەکانی ئێران تەنیا بۆ هاوێشتنن نەک بۆ دانوستان، مووشەکەکانی ئێمە بە هیچ شێوەیەک حەز ناکەن کەس باسیان بکات.