جام کوردی ـــ هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی ئێران بە مەبەستی مەشق و ڕاهێنانی شەش ڕۆژە گەیشتە بەلگراد پایتەختی سربیا.

بە پشتبەستن بە بەشی پەیوەندییەکانی فیدراسیۆنی تۆپی بالەی ئێران، هەفتەی دووەمی خولی نەتەوەکان لە 3 تا 7ی پووشپەڕ لە شارەکانی ئۆرلێئان (فەرەنسا)، گلیڤیسە (پۆڵەندا) و لوالیانا (سلۆڤینیا) بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی ئێرانیش لە ڕۆژی 3 پووشپەڕ ڕووبەڕووی فەرەنسا، ڕۆژی 4ی پووشپەڕ ڕووبەڕووی ئەمریکا و لە بەرواری 5 پووشپەڕیشدا ڕووبەڕووی ژاپۆن و 7 پووشپەڕیش لەگەڵ کوبا کێبەرکێ ئەدات.

دوای گەشتێکی دوورودرێژ و ماندووکەر، شەوی ڕابردوو تیمی نیشتمانیی بالەی ئێران گەیشتە بەلگراد بۆ ئەنجامدانی کەمپی مەشق و ڕاهێنانەکانی شەش ڕۆژە لە پایتەختی سربیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی حوزەیران قوتابیانی ڕۆبێرتۆ پیازا پشوو دەدەن و سبەی بەیانی بە ڕاهێنانی جەستەیی کەمپەکەیان دەستپێدەکەن.