بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پاش 640 ڕۆژ لە شەڕێکی وێرانکەر، داگیرکارانی زایۆنیست لە بەرامبەر ئیرادەی خەڵکی غەززە و خۆڕاگریی فەڵەستین شکستیان هێناوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو درووشمانەی لە لایەن زایۆنیستەکانەوە لە دژی خۆڕاگری و خەڵکی غەززە و لەناوبردنی تۆڕی تونێلەکانی خۆڕاگرییەوە باس دەکرا، هەموویان شکستی هێناوە.
حەماس ڕایگەیاند کە خەونی ئازادکردنی دیلەکان لە ڕێگای زۆرەوە، بە سەرکەوتنە سەربازییەکانی خۆڕاگری شکستی هێناوە.
ڕاشیگەیاند کە پیلانی ئاوارەبوون و دەرکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە ڕوبەڕوی شکست بووەتەوە./.