جام کوردی ــ فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیهانی بڵاویکردەوە، حەسەن یەزدانی بەدوای بەدەستهێنانی هەشتەمین میدالیای خۆیدایە.
حەسەن یەزدانی لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی 97 کیلۆی ئازاد بۆ پاڵەوانێتی جیهان، لە "ئەمیر عەلی ئازەرپیرا"ی بردەوە.
فیدراسیۆنی زۆرانبازی جیهانی لەمبارەوە نوسیویەتی: یەزدانی یەکەم دەرکەوتنی لە پاڵەوانێتییەکانی جیهان لە کێشی 70 کیلۆگرام و لە ساڵی 2015دا ئەنجامدا، ئێستا پاڵەوانی ئۆڵۆمپیاد دوای 11 ساڵ لە هەشتەمین پاڵەوانێتی جیهانیدا لە کێشی 97 کیلۆدا بەشداری دەکات. یەزدانی کە سێ جار پلەی پاڵەوانی جیهانی بەدەستهێناوە، دوای ئەوەی لە دوو یاری لەسەریەکدا لە ئەمیر عەلی ئازەرپیرا خاوەن میدالیای زیوی جیهانی بردەوە، جێگەی خۆی لە هەڵبژاردەی ئێراندا بۆ بەشداری یارییەکانی پاڵەوانێتی جیهانی 2026 مسۆگەر کرد.
فیدراسیۆنی جیهانی بە ئاماژەدان بە ڕکابەرەکانی یەزدانی لە پاڵەوانێتی جیهانیدا نووسیویەتی: تەحەدای داهاتووی یەزدانی بەدەستهێنانی میدالیا لە پاڵەوانێتی جیهانییە کە لە شاری ئاستانە لە کازاخستان و لە بەرواری 2 بۆ 10 مانگی گەڵاڕێزان بەڕێوەدەچێت.
شایانی ئاماژەیە لەم پاڵەوانەتییەدا و لە کێشی 97 کیلۆگرامدا، کایل سنایدەر پاڵەوانی جیهان (ئەمریکا)، پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی پاریس و خاوەنی میدالیای برۆنزی جیهانی ئەحمەد تاجودینۆڤ (بەحرەین) و ئاراش یۆشیدا (ژاپۆن) خاوەنی میدالیای برۆنزی جیهانی ئامادە دەبن.
پاڵەوانی ئێرانی بەدوای هەشتەمین میدالیای زۆرانی جیهاندایە
10 کاتژمێر لەمەوبەر