دەستەی ئاماری تورکیا لە راپۆرتێکی نوێدا بڵاویکردووەتەوە کە فرۆشتنی خانوو بۆ بیانییەکان لە مانگی ئایاردا کەمیکردووە و گەیشتووەتە 1387 کەس.ئەم ژمارەیە بە بەراورد لەگەڵ هەمان مانگی ساڵی رابردوو نزیکەی 27% کەمبوون نیشان دەدات.

لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆی گشتی فرۆشتنی خانوو بۆ بیانییەکان گەیشتووەتە 18 هەزار و 768 یەکە.ئەم ئامارە بە بەراورد لە ساڵی رابردوو نزیکەی 15.1% کەمبوون تۆمار دەکات.لە لیستی کڕیارە بیانییەکاندا هاووڵاتیانی رووسیا پێشەنگن بە 268 خانوو کڕین.دوای ئەوان ئێرانییەکان، ئۆکراینییەکان، ئەڵمانییەکان و عێراقییەکان هاتوون بە رێژەی جیاواز لە کڕین.لە ئاستی گشتی بازاڕی خانوو لە تورکیاش کۆی فرۆشتن بە نزیکەی 31.2% کەمبووە و گەیشتووەتە 93 هەزار و 333 خانوو.