جام کوردی - سەرۆکی حکومەتی سوریا داوای دۆناڵد ترەمپی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر حزبوڵای لوبنان ڕەتکردەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا ئەحمەد شەرع (جەولانی)، کە خۆی بە سەرۆکی حکومەتی سوریا ناودەبات، ڕایگەیاند، هەردوو گەلی سوریا و لوبنان بەدەست حکومەتی پێشووەوە زیانیان بەرکەوتووە و چارەسەری قەیرانی لوبنان لە شەڕ و بۆردومانی شارەکاندا نییە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ترەمپ ناڕەزایی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بەو شتانەی ئێستا لە لوبنان ڕوودەدەن، بەڵام لێدوانەکانی بە هەڵە لێکدراونەتەوە.

لە کۆتاییدا جەولانی ئیدیعای کرد کە ڕێبازی سوریا لەسەر بنیاتنانەوەی پشتیوانی بۆ حکومەتی لوبنان و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی و گەڕان بەدوای چارەسەرێک کە بۆ هەموو لایەک قبوڵکراو بێت.

وتیشی: سوریا بەرەو چوونە ناو لوبنان ناڕوات و جگە لە شەڕ ڕێگەی تریش هەیە.

جەولانی بانگەشەی کرد: ئامادەین لەسەر مێزێکی هاوبەش لەگەڵ حزبوڵڵا قسە بکەین ئەگەر لە بەرژەوەندی سوریا و لوبنان بێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دیمەشق ڕۆژانە دەستی بۆ لوبنانییەکان درێژ دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی دۆزینەوەی چارەسەر بدات.