جام کوردی - سەرۆک وەزیرانی قەتەر بە توندی ڕەخنەی لە کارەکانی بنیامین ناتانیاهۆ گرت و جەختی لەوە کردەوە کە پەرەسەندنی گرژییەکان لە هەر شوێنێکی ناوچەکەدا کاریگەری لەسەر پرۆسەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە. محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئالسانی هەروەها باسی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتۆن کرد وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و دروستکردنی سەکۆیەک بۆ گفتوگۆ.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئەلسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند: "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن چوارچێوەیەکی دامەزراوەیی بۆ پڕۆسەی دانوستانەکان دروست دەکات. بە یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، وەستانی شەڕمان بەدەستهێنا".
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئەلسانی ئاماژەی بەوەشکرد، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن جگە لە لایەنە سیاسییەکان توخمە تەکنیکییەکانی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەو چوارچێوە دامەزراوەییەی دوێنێ پێشکەشکرا باشە و ڕاوێژکاری تەکنیکی هێشتا بەردەوامە".
سەرۆک وەزیرانی قەتەر لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژێرخانمان دامەزراندووە و ئێستا قۆناغی بیناسازییە بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان واشنتۆن و تاران.
محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئێمە تووشی کێشەی پەیوەست بە لوبنان و گەرووی هورمز بووین و میکانیزممان بۆ چارەسەرکردنیان داڕشتووە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئیرادەیەکی سیاسی لە هەموو لایەنەکانەوە هەیە بۆ چوونە ناو دانوستان.
وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە ئێمە لەگەڵ پاکستان کارمان کردووە بۆ پەرەپێدانی چوارچێوەیەک کە پرۆسەی دانوستان بپارێزێت بۆ ئەوەی بەهێزتر بێت.
هەروەها وتی کە بە هاوکاری پاکستان بەردەوام دەبین لە نێوەندگیری بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان لایەنەکان.
ئەو بەرپرسە باڵایەی قەتەر زیادی کرد: لە پڕۆسەی دانوستانەکانی واشنتۆن و تاران، خاڵی ناکۆکی زۆر دەبێت.
محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی جەختی لەوە کردەوە: لایەن هەیە دەیەوێت تێکدانی دانوستانەکان بکات، بەڵام ئێمە هەستمان بە ئیرادە و ئیرادەیەک کردووە لە هەردوولا بۆ گەیشتن بە چارەسەر.
سەبارەت بە پرسی لوبنان هەروەها وتی: بەردەوامبوونی داگیرکاریی ناوچەکانی لوبنان دەبێت کۆتایی بێت و ڕێز لە سەروەری لوبنان بگیرێت.
وەزیری دەرەوەی قەتەر هەڕوەها شەهیدبوونی زیاتر له 100 لوبنانی له ماوه ی چه ند ڕۆژێکدا له کاتی پڕۆسه ی ئاگربه ست به قبووڵ نه کراو زانی.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر بە ئاماژە بە پەرەسەندنی کردەوەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بەداخەوە ئەمە یەکەمجار نییە کە ناتانیاهۆ گرژییەکانی ناوچەکە پەرەپێبدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەمانەوێت ببینین ئێران لەسەر بنەمای ئاستێکی بەرزی متمانە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی فارس بکات.
ئەو بەرپرسە باڵایەی قەتەر جەختی لەوە کردەوە کە دەرئەنجامەکانی هەر ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێران و واشنتۆن نەک تەنیا ئەم دوو وڵاتە، بەڵکو کاریگەری لەسەر ناوچەکەش دەبێت.