جام کوردی - وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە گرنگی درێژەدان بە ڕاوێژکارییە دوو قۆڵییەکان و پاراستنی کەناڵە دیپلۆماسییەکان و فراوانکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان کردەوە.

ئێوارەی چوارشەممە، "سەید عەباس عێراقچی" و "فەیسەڵ بن فەرحان"، وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و سعودیە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

لەم وتووێژەدا وەزیری دەرەوەی ئێران کورتەیەکی لە لەبارەی دوایین پرۆسەی دانوستانەکان و پێشکەوتنەکانی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنە ڕێککەوتنەکان و ئەو ڕاوێژکاریانەی کە لەم چوارچێوەیەدا ئەنجامدراون، بۆ هاوتا سعودیەکەی خستەڕوو.

هەروەها لایەنەکان گفتوگۆیان کرد لەسەر دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و جەختیان لە گرنگی بەردەوامی ڕاوێژ و پاراستنی کەناڵە دیپلۆماسییەکان و بەهێزکردنی هاوکاری هاوبەش کردەوە بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە سەقامگیری ناوچەکە و پێشخستنی پرۆسەی دانوستانەکان و بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی و بەردەوام.