بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، "مەحموود نەجەفی عەرەب" لە نامەکەدا ڕایگەیاندووە کە، دوابەدوای زیادبوونی مەترسییە جیۆپۆلیتیکییەکان و گۆڕانکاری لە ڕێڕەوی بازرگانیدا، تێچووی گواستنەوەی کاڵاکان لە ڕێگای دەریایی و وشکایی و شەمەندەفەرەوە بە بەراورد بە ماوەی پێش قەیرانە ناوچەیی و جیهانییەکانی ئەم دواییە دوو بۆ چوار هێندە زیادی کردووە.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە کێشەی چالاکانی ئابووری، باسی لە زیادبوونی ٤٠ بۆ ٥٠ لەسەدی تێچووی گواستنەوەی هەندێک کاڵا و بەکارهێنانی بەشێکی بەرچاو لە پشکی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بۆ خەرجکردنی تێچووی لۆجستی و سەختی بەکارهێنانی ڕێگاکانی گواستنەوەی بەدیل، وەک گرنگترین تەحەددای کرد.
لەم نامەیەدا بەرپرسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی تاران نۆ پێشنیاری بۆ بەڕێوەبردنی بارودۆخی ئێستا خستەڕوو، لەوانە زیادکردنی پشکی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی کۆمپانیاکان بە ڕێژەی گەشەی تێچووی گواستنەوە، ئەگەری چاککردنەوەی تۆماری فەرمان، جیاکردنەوەی تێچووی گواستنەوە لە بەهای کاڵاکان لە سیستەمی بازرگانیدا، پێکهێنانی گروپێکی کاری هاوبەش لە نێوان حکومەت و کەرتی تایبەت بۆ چاودێریکردنی بەردەوامی تێچووی گواستنەوە و پەرەپێدان ڕێڕەوی گواستنەوەی ناوچەیی.
"نەجەفی عەرەب" هۆشداری داوە کە بەردەوامی ناتەبایی نێوان سیاسەتەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی و ڕاستییە نوێیەکانی بازاڕی گواستنەوەی جیهانی دەتوانێت ببێتە هۆی کەمبوونەوەی هاوردەکردنی کەلوپەل و زیادبوونی تێچووی بەرهەمهێنان و چڕبوونەوەی فشارەکانی هەڵاوسان لە بازاڕی ناوخۆدا.
تایبەت بە جام کوردی