بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیامەک ئیلیاسپوور ڕایگەیاند: ئەو بێچووە ماسییانەی کە ئازاد دەکرێن بریتین لە جۆرەکانی کەپوور، ئامور، فیتۆفاگ و بیگهۆد، و جێبەجێکردنی ئەم پلانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی کشتوکاڵی ئاوی لە پارێزگاکەدا.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە تواناکانی قەسر شیرین، زیادی کرد: بە 73 کێڵگەی چالاکەوە، ئەم شارە بە ناوەندی بەرهەمهێنانی ماسی ئاوی گەرم لە نێو پارێزگا غەیرە کەنارئاوییەکانی وڵات دادەنرێت و هەلی کاری ڕاستەوخۆی بۆ 576 کەس ڕەخساندووە. هەروەها زیاتر لە 50%ی بەرهەمە ئاوییەکانی شارەکە هەناردەی بازاڕی عێراق دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتی ماسی پارێزگای کرماشان ئاماژەی بەوەدا: ساڵی ڕابردوو بە ئازادکردنی 4 ملیۆن و 200 هەزار بێچوو ماسی، زیاتر لە 5 هەزار و 763 تۆن ماسی ئاوی گەرم لە قەسر شیرین بەرهەم هێنرا و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵیش بەرهەمهێنان و سوود وەرگرتن لەم کەرتە زیاد بکات.