ڕۆبێرتۆ پیاتزا دوای بردنەوەی تیپەکەی بە ئەنجامی ٣_١ بەسەر کوبا لە کۆتا یاری هەفتەی دووەمی خولی نەتەوەکان لە ئۆرلێئان ڕایگەیاند: هیچ یارییەکی ئاسان لە خولی نەتەوەکاندا بوونی نییە؛ هیچ یارییەک ئاسان نییە. تەنانەت کاتێک بە ئەمریکا دۆڕاین، ئەو یارییە بۆ ئەمریکاش ئاسان نەبوو. یاریکردن لەم پاڵەوانێتییەدا هەمیشە قورسە، چونکە ڕووبەڕووی بەهێزترین تیپەکانی جیهان دەبیتەوە و سروشتییە لەم جۆرە بارودۆخانەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی ببیتەوە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: ئەمڕۆ بەڕاستی ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد تا کۆتایی کۆمەڵەی دووەم، بەڵام کاتێک کۆنسێپسیۆن تووشی پێکان بوو، هەموو شتێک گۆڕا. بەڕاستی برینەکەی سەخت و بێزارکەر بوو. پاشان یاریزانانی بەرامبەر لە ڕووی دەروونییەوە وزەی زیاتریان دەستکەوت و تیپی ئێران چڕبوونەوەی پێشووی نەما، چونکە مێشکی یاریزانان بە دۆخی ناوەڕاستکاری کوباوە سەرقاڵ بوو نەک خودی یارییەکە.
سەبارەت بە پلانەکانی بۆ هەفتەی سێیەمی خولی نەتەوەکان، سەرۆکی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بالەی نیشتمانی ئێران جەختی لەوە کردەوە: هێشتا کاتێکی زۆر ماوە بۆ هەفتەی داهاتوو، ئێستا کاتی ئەوەیە جارێکی دیکە تیپەکە لە کۆبوونەوەیەکدا کۆبکەینەوە، پێویستە باس لە دۆخی ئێستا بکەین و بزانین لە کام بواردا پێویستە پێشبکەوین. یاریزانەکان ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر یاری دەکەن، بەڵام ئەوە بەس نییە بۆ من. بۆیە، ئێستا کاتی ئەوەیە کە شیکاری دۆخەکە بکەین و دواتر دەتوانین بیر بکەینەوە، ئەو پێشبڕکێیانە لە ١٦ ڕۆژی تردا بەڕێوەدەچن.