جام کوردی - سوپای پاسدارانی پارێزگای کرماشان هێرشێکی تیرۆریستی لە شاری پاوە ڕاگەیاند. لەم ڕووداوەدا کە لەگەڵ تەقەکردن لە ماڵی ئەندامانی خۆجێیی سوپای پاسداران ڕوویدا، دوو ئەندامی سوپای پاسداران شەهید بوون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون و لێکۆڵینەوە لەو کارە تیرۆریستییە بەردەوامە.

فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپا لە پارێزگای کرماشان، کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری پاوە ڕاگەیاند و لەو کردەوەیەدا دوو ئەندامی سپای پاسداران شەهید بوون.

بەپێی ئەو بەیاننامەیە کە بڵاوکراوەتەوە، تیرۆریستییەکان ئەم هێرشەیان بە تەقەکردن لە دەرگای ژمارەیەک لە ماڵەکانی ئەندامانی سوپای پاسداران لە شاری پاوە ئەنجامداوە. دوابەدوای ئەم کارە، دوو ئەندامی سوپای پاسداران شەهید بوون و دوو ئەندامی دیکەش بریندار بوون.

سوپای پاسداران ئەم کارەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە بریندارانی ئەم ڕووداوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان بۆ خزمەتگوزاری پزیشکی گواستراونەتەوە.

لەم ڕاگەیاندنەدا ناوی شەهیدانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە شەهید بۆرهان کریسانی و شەهید خالد خالەدینیا ڕاگەیەندراوە.