جام کوردی - سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هۆشداری دەدات بە رژێمی زایۆنی لە ئەگەرەی جێبەجێ کردنی هەڕەشەی بۆردومانکردنی زاحییە و بەیروت.
بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: نەتانیاهۆ لە بەردەوامیی شەڕەنگێزییەکانی لە ناوچەکەدا، هەڕەشەی بۆردومانکردنی زاحییە و بەیروتی کردووە و هۆشداریی چۆڵکردنی بۆ دانیشتووانەکەی ڕاگەیاندووە. بەهۆی پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربەست لەلایەن ڕژێمەوە، لە ئەگەری جێبەجێبوونی ئەم هەڕەشەیە، هۆشداری دەدەینە دانیشتووانی بەشەکانی باکوور و کۆمەڵگە نیشتەجێبووە سەربازییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان، کە ئەگەر نایانەوێت زیانیان پێبگات، ناوچەکە بەجێبهێڵن.