لە یارییەکدا لە قۆناغی یەک شانزدەیەمی مۆندیالدا، ئینگلتەرا بە ئەنجامی ٢-١ لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بردەوە. هەڵبژاردەی سێ شێرەکان لە قۆناغی یەک هەشتمدا، بەهۆی گۆڵەکەی "هاری کەین"ەوە، ڕووبەڕووی مەکسیک دەبێتەوە.

کۆنگۆ بە ورەیەکی تەواوەوە یارییەکەی دەستپێکرد و لەکاتێکدا گۆڵی تۆمارکرد، بۆ ماوەی ٣٠ خولەک باشترین تیپی یاریگا بوو. بە هاوکاری یاریزانانی پرێمەرلیگ و پشت بەستن بە پێکهاتەیەکی بەرگری تۆکمەوە ئازاری سێ شێرەکانیان دا. بەڵام کۆنگۆ پێویستی بە درەوشاوەیی سەرسوڕهێنەری لیۆنێل ئمپاسی بوو بۆ ئەوەی لە یارییەکەدا بمێنێتەوە؛ گۆڵپارێزە تەمەن 31 ساڵەکە گرنگترین کەسایەتی بوو لە نیوەی یەکەمدا و سێ لێدانی جود بێلینگهام و هاری کەینی  گرتەوە و هەڵبژاردەکەی لە دۆخێکی خراپ ڕزگار کرد.

بەرخۆدانی کۆنگۆ تا خولەکی ٧٤ بەردەوام بوو، تا سیحرەکەی هاری کەین دڵی ئەوانی شکاند. گۆڵکاری مێژووی ئینگلتەرا  لە ماوەی 12 خولەکدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و تیپەکەی تۆماس توخێلی گەیاندە قۆناغی یەک هەشتمی کۆتایی مۆندیال.

ئێستا ئینگلتەرا لە قۆناغی داهاتوودا ڕووبەڕووی مەکسیک دەبێتەوە.