بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، "محەممەد شەفێعی"، قایمقامی قەسرشیرین، بەڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: داواکاران دەتوانن لە ماوەی دوو ڕۆژی دەوامدا کارتی سووتەمەنی وەربگرن دوای تۆمارکردنی داواکارییەکە بە شێوەی ئۆنلاین.
ناوبراو بە ئاماژە بە زیادبوونی هاتووچۆی زیارەتکاران لە ڕێگەی سنووری نێودەوڵەتی خوسرەوییەوە، زیادی کرد: دەستپێکردنی ئەم سیستەمە بە ئامانجی ئاسانکاری خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و زیارەتکارانی بەشدار لە ڕێوڕەسمی ئەربەعین لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە ئەنجام دراوە.
بە وتەی قایمقامی قەسری شیرین، ئەم پلانە دوابەدوای بەدواداچوونی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ناوچەی کرماشان و فەرمانی بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران جێبەجێ کراوە و لە کەمکردنەوەی کاتی چاوەڕوانی و زیادکردنی ڕازیبوونی کڕیاران، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت.